بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ویکیپیدیا:دیوەخان (پێشنیارەکان): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ١٧٠: ھێڵی ١٧٠:
::{{وب|Aram}}، دەست خۆش ئارام. پەڕگەکە جوانە. دوو شت. یەک، بڕێک وشە وەک نەرمامێرەکان، کۆمیکەکان، تەلەڤزیۆنییەکان و... وەھا دیارە دەڵێی مەودایەک کەوتووەتە نێوان ە و کانەکە (کۆمیکە کان، نەرمامێرە کان و...). ئیتر نازانم ئەوە فۆنتەکە وەھای لێ دەکا یان سپەیسە. دوو، لە سەرەتای نووسراوەکەدا نووسراوە بە '''ھاوبەشیپێکردنی''' ئیشەکانت... ناکرێ ھەر بنووسین بە ھاوبەشکردنی ئیشەکانت؟ ھەر ئەو مەعنایە نادات؟ [[بەکارھێنەر:Pirehelokan|پیرەھەڵۆ]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Pirehelokan|وتووێژ]]) ‏٠٣:٤٦، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)
::{{وب|Aram}}، دەست خۆش ئارام. پەڕگەکە جوانە. دوو شت. یەک، بڕێک وشە وەک نەرمامێرەکان، کۆمیکەکان، تەلەڤزیۆنییەکان و... وەھا دیارە دەڵێی مەودایەک کەوتووەتە نێوان ە و کانەکە (کۆمیکە کان، نەرمامێرە کان و...). ئیتر نازانم ئەوە فۆنتەکە وەھای لێ دەکا یان سپەیسە. دوو، لە سەرەتای نووسراوەکەدا نووسراوە بە '''ھاوبەشیپێکردنی''' ئیشەکانت... ناکرێ ھەر بنووسین بە ھاوبەشکردنی ئیشەکانت؟ ھەر ئەو مەعنایە نادات؟ [[بەکارھێنەر:Pirehelokan|پیرەھەڵۆ]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Pirehelokan|وتووێژ]]) ‏٠٣:٤٦، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)
::: {{وب|Pirehelokan}} زۆر سپاس! بۆ یەکەم تێبینیت، دروستە و بگرە ئەو وشانەشی کە بە «کە» دەست پێ دەکەن، وا دیارن کە دوو سێ بۆشایییان لە بەردەم بێ، بەس وەڵا ئەو کێشەیە ھینی ئەمیری خۆیەتی و زیاتر لە یەک بۆشاییم دانەناوە. بۆ دووەمیش بەرێوەڵا، بۆ ناکرێ، بەسەر چاو و دەیگۆڕم. بۆ فۆنتەکە بەڕاستی دەبێ بیگۆڕین. پێشنیاری چی دەکەن؟ بە ڕای من شتێ باشە کە پێچاوپێچ بە نووسینەکان نەکات و شتێکی گۆشە ڕێک بێت تا بتوانرێ بخوێنرێتەوە و بێجگە لەوەش دەبێ مۆڵەتەکەی ئازاد بێ تا بتوانین بەکاری بێنین. نازانم، من خۆم Adobe Arabic یان Noto Kufi Arabic پێشنیار دەکەم. ئێوە چی دەڵێن؟ ئینجا سپاسیش بۆ گرنگیدانتان بەم باسە! ⇐[[بەکارھێنەر:Aram|<span style="font-family:Cursive; color:yellow; Background:Black; font-size:13px;">'''ئارام'''</span>]] <sub>[[لێدوانی بەکارھێنەر:Aram|<span style="color:black; Background:yellow">'''وتووێژ💭'''</span>]]</sub> ‏١٧:٤٨، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)
::: {{وب|Pirehelokan}} زۆر سپاس! بۆ یەکەم تێبینیت، دروستە و بگرە ئەو وشانەشی کە بە «کە» دەست پێ دەکەن، وا دیارن کە دوو سێ بۆشایییان لە بەردەم بێ، بەس وەڵا ئەو کێشەیە ھینی ئەمیری خۆیەتی و زیاتر لە یەک بۆشاییم دانەناوە. بۆ دووەمیش بەرێوەڵا، بۆ ناکرێ، بەسەر چاو و دەیگۆڕم. بۆ فۆنتەکە بەڕاستی دەبێ بیگۆڕین. پێشنیاری چی دەکەن؟ بە ڕای من شتێ باشە کە پێچاوپێچ بە نووسینەکان نەکات و شتێکی گۆشە ڕێک بێت تا بتوانرێ بخوێنرێتەوە و بێجگە لەوەش دەبێ مۆڵەتەکەی ئازاد بێ تا بتوانین بەکاری بێنین. نازانم، من خۆم Adobe Arabic یان Noto Kufi Arabic پێشنیار دەکەم. ئێوە چی دەڵێن؟ ئینجا سپاسیش بۆ گرنگیدانتان بەم باسە! ⇐[[بەکارھێنەر:Aram|<span style="font-family:Cursive; color:yellow; Background:Black; font-size:13px;">'''ئارام'''</span>]] <sub>[[لێدوانی بەکارھێنەر:Aram|<span style="color:black; Background:yellow">'''وتووێژ💭'''</span>]]</sub> ‏١٧:٤٨، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)
::کاک @[[بەکارھێنەر:Aram|Aram]] وابزانم فۆنتەکانی گووگڵ فۆنتس ھەموویان ئازادن. ئەتوانین ئەوانە بەکاربھێنین. —[[:بەکارھێنەر:Halbast1|<span style="color: #041721; text-decoration: inherit; -moz-text-decoration-color: #041721; text-decoration-color: #041721;">'''ھەڵبەست'''</span>]] <sub>([[:لێدوانی بەکارھێنەر:Halbast1|<span style="color: #A2D2FF; text-decoration: inherit; -moz-text-decoration-color: #A2D2FF; text-decoration-color: #A2D2FF;">لێدوان</span>]])</sub> ‏١٢:١٨، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)

وەک پێداچوونەوەی ١٢:١٨، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٣


 سیاسەت تەکنیکی پێشنیارەکان جۆراوجۆر 
پێشنیار و بیرۆکە نوێکان لێرەدا وتووێژیان لەسەر دەکرێ. بەر لە دانانی پێشنیار:
« وتووێژە کۆنترەکان، ١، ٢، ٣، ٤، ٥
بازدان بۆ سەرەوە
بازدان بۆ خوارەوە



سیاسەت و کاری ویکیپیدیا و نیشانەکان

ئێمە هەر هەموومان ئەگەر بۆ یەک جاریش بێت یاریمان کردووە ئیتر هەر یارییەک بێت، لە یارییەکەدا وشەیەک نوسراوە بەناوی (mission) کەبریتییە (کارەکان) کە دەیکەینەوە نوسراوە ئەو کارە بکە و خەڵاتێکی لە بەرامبەردا وەرگرین، بۆیە منیش داوا دەکەم کە پڕۆژەیەک بۆ ویکیپیدیا دروستکەن و بە چەند کاریکی زۆر و نیشانەی زۆر ئێمە دەتوانیین هەم نیشانەکان بە شێوەیەکی دیموکراسیانە بەکارهێنەرەکان بەکاری بهێنین، هەم باشترکردنی وتارەکان

کارەکان دەتوانیین بە باشترین کار دایبنێن و بەشێوەیەک کە دڵنیام هەمووتان ھەی دەی تان کردووە، کە ئەویش کاری هەیە کە دانەیەک تەواو دەکەیت ئەوە دەچێتە کاریکی زەحمەتر کە هەر هەمان یاسایە

وەک: تەواوکردنی ١٠ سندوقی زانیاری. کە ئەم کارە تەواو کرا ببێت بە تەواو کردنی ١٠٠ سندوقی زانیاری.

ئەمەش لەسەر دەنگی بەڕێوبەران

بۆ خراپکاریش ئەو بەکارهێنەرانەی خراپکاریان پێکرد ئەوا دەتوانن ئێوەی بەڕێوبەران سەربەستیان بکەن، زۆر سوپاسئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏٠٨:٤١، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆ ڕوونکردنەوەیەکی زیاتریش ئەم وتانەی کە لەسەرەوە باسمان کرد بەم شێوەیە بەڕیوە دەچێت

  • دەبێت بەکارهێنەر نیشانەی سەرەکی هەبێت
  • دەبێت هەر بەکارهێنەرێک پەڕیەکی تایبەت بە (mission)ی بۆ دابنرێت ئەمەش لەسەر شێوەی ڕۆبۆتی
  • دەبێت بە سێ بەشەوە ئەنجام بدرێت کە بریتییە لە بۆ هەر (mission)نێک بریتی بێت لە سەرەتای ناوەندی زەحمەت، کە ئەمانە بەدوای یەکدا دێن لەدوای جێبەجێکردنی ئاسان دوای ناوەندی دوای زەحمەت.
  • دەبێت ئەو (mission)نەی کە بۆی نوسراوە بە چاکی بیکات، نەوەک بە تێکچووی
  • دەبێت لەسەر هەر (mission)ێک ئەو کارانەی بەکارهێنەری تێدابێت، وەک ئەوەی یەکسەر لەپەڕەکەی بەشێوەیەکی ڕۆبۆتی بۆی بنوسرێت.

هەرچەندە ئەم کارانە لە سەروو پلەی خۆمەوەیە بەڵام دەبێت ئێوەی بەکارهێنەرانی بەئەزموون یارمەتیم بدەن بەهۆی تواناو لێهاتوویتانەوە،

بەڵام من دەموێت لەسەرەتادا ١٠ بەکارهێنەری شارەزا بانگێشت بکەم بۆ ئەم پڕۆژەیە

@Sako Nanakli: @Sakura emad: @Aram: @Épine: @Calak: @Gyan333: @Kushared: @Serchia: @Pirehelokan: @Aza: دەموێت بڵێم لە هەرکاتێکدا دەنگدان لەسەر ئەم پڕۆژەیە ئەنجام بدرێت ئەوە بە تێکڕای دەنگ دەکرێت و هەرکەسێک بیەوێت دەنگ بدات ئەوا دەبێت بەژداربێت لەم پڕۆژەیەدا. سوپاس ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏٠٩:٤٩، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەرێز @ئارۆ سالار محمود: بیرۆکەکەت جوانە ئەوەندەی لە مەبەستەکەت تێگەیشتم "دەتەوێت وەک پێشبڕکێیەک کارەکان بکرێت و پلەبەندی بۆ ھەر کارێک دابنرێت و ھەر بەکارھێنەرێک بەپێی ئاستی خۆی کارێک یان چەن کارێکی پێبدرێت و ئیتر بەپێی کارەکانی ئاستی بەرز بێتەوە و ئەرکەکانی زیاتر و زەحمەت تر بن، بۆ ھەر کارێکیش کە ئەنجامی دەدات خەڵاتی لە بەرامبەردا پێ بدرێت بەڵام خەڵاتەکە کێ دەیدات وە چییە؟" و ھەندێک لەوانەی تاگت کردوون ھیچ بەشداریان نەماوە یان ناتوانن بەچالاکی بەشداری بکەن لە ویکیپیدیا بۆ نموونە @Gyan333:، بەکارھێنەر:Épine. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:١٠، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@ئارۆ سالار محمود: سڵاو ، دیارە ئەوەندەی تێگەیشتبێتم ئەتەوێت پشبڕکێیەک لە نێوان بەکارهێنەران دروستبکەیت بۆ ئەوەی بتوانن زۆرترین سندوقی زانیاری وەڕبگێڕن، ئەگەر ئاوایە و مەبەستەکەت ئەوە بۆ ئەم قۆناغەی ئێمە کەمێک ئاسان نییە، بەتایبەت بەبێ پشتیوانی و خەڵات . پێشتر قەرارمان دەبوو پێشبڕکێەک ڕێکبخەین بۆ دانانی سەرچاوە بۆ ئەو وتارانەی بێ سەرچاوەن بە پشتیوانی ویکیمیدیا بەڵام وابزانم بەهۆی نەبوونی ژمارەیەکی زۆری بەکارهێنەر لە ویکیپیدیای کوردی کارەکە نەکرا .بۆیە هەر کارێک بەتایبەت لەو شێوەی جەنابت باسی دەکەیت ئاسان نییە بەتایبەت ئەم مەرجانەی تێدابێت قورس و گرانی و مامناوەن ، ئامانجی بەشی زۆری ئەوانەی لێرەن هەوڵدانە بۆ ئەوەی لانیکەم ژمارەی وتارەکان بگەیینە ئاستێکی زۆر باشە لەگەڵ بوونی ناوەڕۆکێکی باش .ئەمەش کەم کەس بە خۆبەخشی و بێ بێ چاوەڕوانی هیچ پاداشتێک ئەنجامی دەدات.لەگەڵ ئەوەش بوونی پڕۆژەی جیاواز لە نیشانەکانی پێشکەوتنی ویکیپیدیای کوردیدایە و لە قازانجیەتی ئەنجامیان بدات هەرچەند تا ئێستا چەن پڕۆژەیەک ئەنجام دراون ئێستاش پڕۆژەی شارەکانی ئێران لە بواری تەواوبووندایە.جا ئەگەر وادەزانی هەڵە تێگەیشتووم دەتوانی ڕوونکردنەوەی زیاتر بنوسی ، لەگەڵ ڕێزدا .Kurd2021 (لێدوان) ‏١٨:٠٩، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێزان ڕاست دەکەن ئەمە ئەرکێکی قورسەو جێبەجێکیردنی کاتی دەوێت، بەڵام ئێمە دەتوانین وتارێکی ویکی لە سەرەتادا بۆ دروست بکەین، و دەتوانین بە چەند شێوەیەک کار دروستبکەین، ئەوەش حەزدەکەم یەکم کار ئێوە بینوسن، و دەزانین نیشانەکان زۆر لەمەوبەر دیاری کراوە، بەڵام نەخراوەتە بەرچاوی بەکارهێنەر و ئێمە دەتوانین بڵاویبکەینەوە لە پەڕەیەکدا، و بۆ کارەکان دەبێت لەیەکەو دوور بن

وەک دروستکردنی (چ ژمارەیە) وتارێک کە پێکهاتبێت لە ئەونە (ژمارە. سەردێڕ، ژمارە. ژێرسەردێڕ). یاخود بڵێن دروستکردنی ژمارە. وتاری (وەرزشی، هونەری، موسیقا)، ئیتر دەکەوێتە سەر ئەوەی چی بکەین.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٨:٤٤، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارۆ سالار محمود: گەر ھیچ قسەت نییە لەسەر پڕۆژەکە دەتەوێت دایبخەم، بە ھۆکاری ئەوەی نەکرا؟ یان دەتەوێت داواکارییەکە بەردەوام لێرە بێت؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:٠٤، ١١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داوادەکەم بیسڕیتەوە و هەر دانەیەکی من کە دامناوە چوونکە هیچ کەسێک بێجگە لە تۆ و ئارام نایەنە سەر ئەم بەشەی ویکیپیدیا، لاخۆی دیوەخانە.🎻 𝓐𝓻𝓸 𝓼𝓪𝓵𝓪𝓻 🎻 (لێدوان) ‏٠٦:٠٠، ١٢ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad بێزەحمەت دایبخە Agent aro (لێدوان) ‏٠٦:٢٣، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پەرتووک

پەرتووک وشەیەکی کوردییە و ئێستا لە کۆمەڵگای کوردیدا سەیر و نامۆ نییە و پێم وایە جێگەی وشەی "کتێب"ی عەرەبی دەگرێتەوە، گەر بڵێن وشەکە نامۆیە بۆ کۆمەڵگە کەوایە بۆچی وشەی "نێودەوڵەتی" کراوە بە "نێونەتەوەیی" لە کاتێکدا زۆر نامۆیە؟، هیوادارم هەمان بۆچوونی منتان هەبێت و بۆ باشترکردنی زمانی کوردی و بەکارھێنانی وشەی ڕەسەنی کوردی یەکێک بێت لە کارەکانمان و وشەی پەرتووک وەک هەر وشەیەکی دیکە ئازادانە و بێ لابردن پەسەند بکرێت.

@Tessla @Aza @Calak @مامۆستا @Aram @Sakura emad

1silent scientist (لێدوان) ‏٢٠:٥٣، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@1silent scientist من لایەنگری بەکارھێنانی وشەی ڕەسەنی کوردیم. بەڵام پەرتووک ڕەسەن نییە. وشەیەکی بێ دایک و باوکە. پێشینەیەکی نییە لە زمان و ئەدەبی کوردیدا. ھیچ ڕەسەنایەتییەکی نییە. بەپێچەوانەوە، کتێب ڕەسەنە. چەن سەد ساڵە ھاتووەتە ناو کوردی و کوردیش کورداندوویە و بە ھیی خۆی کردووە. Aza (لێدوان) ‏٠٣:٢٢، ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@1silent scientist: وەک کاک @Aza: وتی دیار نییە کە پەڕتووک لە چییەوە و چۆناوچۆن دروست بووە و ھاتووە. گەر تۆ دەزانی، ئێمەش تامەزرۆین بیزانین. ئەوەندەی دەقی وێژەییی کەڵە نووسەر و شاعیرەکانمانم بەرچاو کەوتبێت، وشەی پەڕتووکم نەدیوە و ھەر وشەی کتێبیان بەکاربردووە. سەبارەت بە وشەی نێونەتەوەیی، لە کورمانجیشدا ھەر نێونەتەوەییم بینیوە. ڕەنگە بۆ ئەم باسە کاک @Calak: قسەیەکی ھەبێت. ⇐ئارام وتووێژ💭١٤:٠٩، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza و @Aram: ئەودەم کە لە ویکشنێری ئینگلیزیدا بەشداریم دەکرد تووشی وشەیەک ھاتم زۆر بۆم سەرنجراکێش بوو. وشەکە ئەرمەنیی کۆنە [١] کە پرتوو دەخوێنرێتەوە بە مانای پاپیرووس. ئەمە زۆر لە پەرتووک-ی سۆرانی و پرتووک-ی کرمانجی دەچێ و ماناکەشی نزیکە. بەڵام بەڕاستی نازانم ئەم لێکچوونە ڕواڵەتی بێ یان نا. ڕەنگە ھیچ پێوەندییەکان بەیەکەوە نەبێ.
بۆ نێونەتەوەیی-ش دیارە national دەبێتە نەتەوەیی. لەودیو دەڵێن نێودەوڵەتی چون بە عەرەبی دەڵێن دولي. چالاک وتووێژ١٠:٤٠، ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: ئەھا، زۆر سپاس بۆ لێدوانەکەت؛ لێدوانێکی بایەخدار بوو و شایەنی تێڕامانە. ئەگەر چی من ئەو مافە نادەمە خۆم کە توخنی بکەوم چونکە ناکرێ لەخۆمەوە (لانی کەم لە دوای لێدوانەکەتەوە) قسەی زیاتری لەسەر بکەم چونکە بەڕاستی بۆ ئەو کارە باش نیم و تەنیا حەزم کرد لە دەمی ئێوەوە شتێکی زیاتر لەسەر ئەو دوو وشەیە بزانم. با بانگی کاک @Pirehelokan: بکەین و ڕەنگە خامەی ئەوان باسەکە ڕەنگینتر بکەن. ⇐ئارام وتووێژ💭١٩:٤٣، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: زۆر سپاس بۆ بانگکردنەکە و بۆ ئەو کراوەییە بە بیستنی ڕای خەڵکی تر. بەڕاستی ھاوڕێ ئارام یەکێک لەو بەکارھێنەرانەیە کە من سەرنجم داوە چۆن بەتێپەڕبوونی کات ئەزموونی زیادی کردووە و ھەمیشە سیاسەتەکان ڕچاو دەکات و بووە بە سەرمایەیەک بۆ ویکیی سۆرانی. بۆچوونی من لەسەر پەتیکردنەوەی زمان (purism)، بەتایبەت کوردی، لە قسەکەی ئازاوە نزیکە. ئەگەر وشەیەکی کوردی ھەبێت کە ڕیشەدار بێت و بزانین لە کوێوە ھاتووە من لەگەڵ ئەوەم ھەتا ئەوەی وشەی عەرەبی و تورکی و فارسی و ئینگلیزی بەکاربھێنین. ھۆکارەکەیشمی ئیدیۆلۆجیک نیە و ئەوە نیە بڵێم با ئەمە کۆمەک بکات بە دروستبوونی دەوڵەتی کوردستان یان زمانی کوردی پاکە و لە وشەی بێگانە خاوێنی بکەینەوە و... ھۆکاری سەرەکیم ئەوەیە کوردی زمانێکی نێودەوڵەتییە یانی لە چەند دەوڵەتدا قسەی پێدەکرێت و کوردەکانی پارچەکانی تر زۆرجار لە وشە خوازراوەکان تێناگەن. بۆ نموونە تۆ بڵێی موتابەعە یان مورتاح ڕەنگی کوردی سۆرانیی ڕۆژھەڵاتی کوردستان تێنەگات ھەروەھا کە ئەوان بڵێن قەیچی یا بازیکون ڕەنگە کوردی باشوور تێنەگات. بەڵام بۆ شتێک وەک کتێب یان قەڵەم یان شاعیر یان شەھید و... کوردی ھەموو بەشەکانی کوردستان دەزانن یانی چی. ئەگەرچی بە ڕیشە عەرەبی بن ئیستە مڵکی کوردین و من کێشەم لەگەڵیان نیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:٠٤، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس کاک @Pirehelokan: بۆ لێدوان و ھەم ستایشەکەشت! وەڵا من لەو چەن وشەی کوردانی ڕۆژھەڵات کە دات نابوون حاڵی بووم؛ ھاوڕێیەکی کەرکووکیم ھەبوو و دەیوت ئێمە بە مەقەس ئەڵێین قەیچی. ئینجا بەھەرحاڵ، گەر خوا کات و توانا و تەمەن بدات، لە بەندەوە چاوەڕێی چتێکی زۆر گەورە بن و تامەزرۆی بن! ئیشەڵڵا ناگاتە ساڵێکی تر و گەر کەس پەنجەی ھەڕەشەمان بۆ درێژ نەکات، خەیری بۆ گشت لایەکی کوردزمان ھەیە. بەدەر لەوەش، ئەو چەند وشە کوردییە عەرەبییەی کە داتان نیا، خۆم دەمێکە نیازم وایە بیانخەینە ویکیفەرھەنگ. ئیشەڵڵا بانگتان دەکەم و کارێکی خۆمانە دەکەین. واتە لەبەر ئێوەی ئازیزانی ڕۆژھەڵات، چونکە بەڕاستی بەکارھێنەرانی ڕۆژھەڵات غەیری ویکیپیدیا خۆی نایەنە حیچ شوێن و پێگەیەکی تر و لێشتان تێدەگەین و مافی خۆتانە. سەرکەوتن! ⇐ئارام وتووێژ💭٠٦:٣٩، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وتاری ھەڵبژێردراو

پەسەند کرا:بەپێی دەنگ. Tessla (وتووێژ) ‏١٧:٤٤، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

بەناوی خوای گەورە و میھرەبان (بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ)، بەکارھێنەر و بەڕێوەبەرانی ویکی کوردی (سۆرانی)، دەمەوێت پێشنیارێک سەبارەت بە ویکییەکەمان بکەم لە پەڕەی دەسپتێک. ئێوەش ڕای خۆتان (پێشنیارەکانتان) بخەنەڕوو.

بابەتی سەرەکی

ئازیزان، وەک دەزانن ویکی سۆرانی لەئێستادا ھێندە بەکارهێنەری چالاکی نییە، چ بەڕێوەبەر و چ بەکارهێنەری ئاسایی بێت، بۆیە حەزم کرد پێنشیاری ئەوە بکەم، وەک ویکی تورکی و ویکی عەرەبی لە پەڕەی دەستپێک وتاری هەڵبژێردراو بکەین بە (وتاری هەڵبژێردراوی هەفتە؛ یان وتاری هەڵبژێردراوی ئەمڕۆ)، ڕاستە ئێمە وەک ویکی تورکی و عەرەبی وتاری هەڵبژێردراومان نییە، بۆیە ناتوانین بەباشی بڵێین وتاری هەڵبژێردراوی ئەمڕۆ، باشترە بڵێین وتاری هەڵبژێردراوی هەفتە، ٥١ وتاری هەڵبژێردراوی ڕاستەوخۆمان هەیە، سێ بۆ چواریش لە ڕێگەدایە، دەتوانین هەفتە بە هەفتە وتارە کۆنەکانیش بێنینەوە سەر پەڕەی دەستپێک، خۆ ناکرێت هەر یەکجار بکرێنە سەر پەڕەی دەستپێک و پاشان ببنە مێژوو و بکرێنە ئەرشیڤ و ئیتر تەواو. لەبەرئەوەی من لە ئێستادا ئەتوانم بڵێم چالاکم، خۆم بە ئەنجامدانی گۆڕینی وتارەکانی سەر پەڕەی دەستپێک هەڵدەستم، خۆ کەسێکی تریش بیکات ئەوە خراپ نابێت. هەرچەنە ناشزانم سەبارەت بە ویکی فارسی هەفتەیە یان مانگانەیە یان چی. وە هەروەها وتارەکە گەر لە پێنج شەممان بگۆڕدرێت گونجاو دەبێت، یان لە کام ڕۆژ بێت؟! (ڕاتان بڵێن). ئەمە پێشنیارەکەی منە و هیوادارم هۆکاری دژتان بنووسن، یان گەر نیشە ئەوا دەنگی خۆتان وەک پشتگیری بخەنەڕوو. سپاس و پێزانینم هەیە بۆ خوێنەرانی ئەم پێنشیارە.

بانگھێشتنامە

@Aram ، @Sakura emad ، @Calak ، @Serchia ، @Kushared ، @Pirehelokan ، @Aza ، @Gejeluk ، @Nskoalj ، @1silent scientist ، @Central Kurdish ، @Mamozk ، @MFTG ، @مامۆستا . Tessla (وتووێژ)١٥:١٣، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەنگەکان

پشتگیری

دژایەتی

  • دژ، وتاری پێویستمان نییە. ‎Gêjełûk١٥:٤٥، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • دژ بۆ ئێستا. حەزم نەکرد ئەم دەنگە بدەم، بەڵام بۆ ئێستا ئەمە باش نییە تا بڕێ وتاری ھەڵبژێردراوی زانستیمان زیاد دەبێت. ئەم دۆخەی ئێستای وتارە ھەڵبژێردراوەکان تێیدان زیاتر پێگەی فیلم و زنجیرەم بیر دەخاتەوە. بێگومان دەستخۆشیم ھەیە بۆ ماندووبوونتان و من ناتوانم کەس ناچار بکەم کە چی وتارێک بنووسێت و چی نەنووسێت، بەڵام پێم باشترە گرنگییەکی زیاتر بدرێتە وتارە زانستییەکان، پزیشکییەکان، ژیاننامەکان و... تا باشترینەکانیان ھەڵبژێردرێن ئینجا ئەو کاتە لەگەڵی دەبم. لە خوارەوەش لێدوانی زیاترم داوە. ⇐ئارام وتووێژ💭١٦:٢٥، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 لێدوان:

سپاس. ئەگەر شتێک بێت بە ئۆتۆماتیک بکرێت چاکە بەڵام بە دەستی ئەرکمان زیاد دەکات و چاک نیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٤٨، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕاستییەکەی کاک پیرەھەڵۆ لەبەرئەوەی من بەڕێوەبەری تەکنیکی نیم، بۆیە ناتوانم دەستکاری کۆد و کارە ئۆتۆماتیکییەکان بکەم، بەڵام گەر مەبەستت لە ئەرکەکە بێت، ئەوە من لەو باوەڕەدا نیم دووربکەومەوە لە ویکی تا ئەم کارە ئەنجام نەدرێت هەموو سەری هەفتەیەک، بۆیە نابێتە کێشە. سپاس بۆتۆش برای من. Tessla (وتووێژ)١٧:٥٥، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Tessla: هەرچەندە بانگ نەکراوم بەڵام لە دواین گۆڕانکارییەکاندا بینیم پێم جوان بوو بۆیە بەژداریم کرد. بەڕای من دەبێت پێش دانانەوەی وتارە هەڵبژێردراوەکە دووبارە لەناو وتارەکەدا وتووێژێکی ئاسای بکرێتەوە و دووبارە وتارەکە چاکسازی تێدا بکرێت بەڵام وا باشترە تیمێکی دایاریکراوی بۆ دابنرێت، تا کاتی دیاریکراو بە تەواوەتی دەنگ نادەم.Agent aro (لێدوان) ‏١٦:٥٢، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Agent aro: ڕاستی بڵێم من لێرەیا هەڵەم کردووە کە تۆم بانگ نەکردووە، چونکە ئەو کەسانەی سەرەوە چالاکیان زۆر بووە و تۆش یەکێکی لەوان بەس دیارە بیرم چووە. (بەهەرحاڵ)، کاکە ئارۆ سەبارەت بە وتووێژی وتارەکە، ئەوە نابێتە کێشە، چونکە وتارەکان پێشتر دەنگیان لەسەر دراوە و ئامادەییەکی باشیان هەیە بۆ دووبارە دانانەوە، بۆیە پێویستی پێ نییە. سەبارەت بە تیمەکە، تیمی بۆچییە؟ گەر تۆ توانیت ئەوا سەری هەفتە بیکە بە وتارە نوێیە هەڵبژێردراوەکە، گەر وتاری نوێ نەبوو ئەوا یەکێکی تر دابنێ. ناشزانم گەر هاوڕێیان سەبارەت بە تیمەکە پێشنیاریان هەبێت. Tessla (وتووێژ)١٧:٥٥، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵی دەبم Agent aro (لێدوان) ‏١٨:٤٨، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • سڵاو @Tessla: ئەمە ڕای منە. بێگومان بیرۆکەیەکی زۆر باشە، بەڵام نەک بۆ ٥٠ وتار، بەڵکوو کە گەیشتینە ١٠٠ وتار ئینجا کاتێکی زۆر گونجاوە تا گۆڕینەکە بکرێتە ھەفتانە. وەختی خۆی ھەوڵمان دا کە گۆڕینی مانگانە بکەینە خۆگەڕ، بەڵام بەداخەوە میدیاویکی تەنیا پشتگیریی گۆڕینی ڕۆژانە و ھەفتانەی دەکرد، بۆیە نەکرا. ئینجا من زوو ئەم گۆڕینی مانگانەیەم کردە نیمچەخۆگەڕ، بەس لەسەر لابردن یان لانەبردنی باجی وتاری ھەڵبژێردراوی ٤ وتار یەکلایی نەبووینەوە و ئیتر درێژەی پێ نەدرا. بڕوانە باسەکە و ئەو کارەی کە من کردبووم. ⇐ئارام وتووێژ💭١٩:٢٣، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    سڵاو لەتۆش کاکە Aram: پێشتر سەیری وتووێژەکانتانم کردبوو و دووبارەش دڵنیایم کردەوە لێی، بەڵێ ڕاست دەکەیت درێژەی زیاتری پێ نەدرابوو وتووێژەکان. بەس کاکە ئارام ڕایەکشت ڕاستە سەبارەت بە کەمی وتارە هەڵبژێردراوەکانمان و هەڵبەت لەسەریشەوە خۆشم باسێکیم کردبوو (گەر تێبینیت کردبێت)، بەس کێشە نییە با ئەمجارە خۆمان بگونجێنین لەگەڵ ئەم شێوازە و سەرەتامانە. ئەو چوار وتارەش ڕۆژێک دێت چارەسەر دەکرێن کێشەکانی بێ خەمبە لەوە. سپاس. Tessla (وتووێژ)٢٠:٤٨، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    @Tessla: بەخوا برا ٥٠ وتار زۆر زۆر کەمە بۆ ئەو ئامانجەی دات ناوە. کە بووینە ١٠٠ وتار من خۆم ئەو کارە دەکەم. بە نێو وتارە ھەڵبژێردراوەکان بگەڕێیت زیاتر وتاری فیلم زنجیرە و ئەمانە دەبینیت نەک وتارێکی زانستی یان ژیاننامە. ئێستا پەیامەکەم گەیشت؟ سپاس بۆ ماندووبوونتان! ⇐ئارام وتووێژ💭١٠:٣٥، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    @Aram: ئەخر دەبێت بیرێک لەوەش بکەینەوە: (دڵنیا نیم کە ٢٠٠٤ یان کەی ویکی سۆرانی دروست کرا یان جیاکرایەوە، بەڵام لەو کاتەوە تا ئێستا بیھێنە پێش چاوت کە تازە ٥٠ وتاری هەڵبژێردراو دروستکراوە، واتا چەندین ساڵ دەکات کە تازە گەیشتووین بەو ڕاددەیە، ئەی دەبێت چەن ساڵی تر بوەستین بۆ گەیشتن بە ١٠٠ وتار کاکە ئارام!. با ئەوشمان لەبیر نەچێت کە پێشتر وەرگێڕی مایکرۆسۆفت هەبوو، و وە چەندین مانگە وەرگێڕی گووگڵیش هاتووە، ئەمانە بۆ یارمەتیدان پێویستین، بەڵام وتارێکی وامان بۆ هەڵبژێردراو نەبووە. هەڵبەت ڕەنگە کاتێک بگەین بە ١٠٠ وتاری هەڵبژێردراو کە ئەوکاتە من و تۆ مناڵمان لە قوتابخانە بێت، یان گەیشتبین بە شوێنێک یان چوزانم ڕەنگە خانەنشین بووبێتین. ئاخۆ چۆن بگەین بە ١٠٠ وتار لەکاتێکا بەکارهێنەری چالاک کە پێشتر دروستکەری وتاری هەڵبژێردراو بوونە ئێستا نماون لێرە.)، نازانم ئێستا چۆن بیریش ئەکەیتەوە، گەر شتێکی تریشت هەبێت پێمی بڵێ. (بەس با ئەوەش بڵێم تخوا: من توانیوومە کەمێک ویکیپیدیا هەڵبستێنمەوە، بەڵام گەر نەتوانم چەن شتێکم پێویست بێت و نەیانکەم، ئەوکات لەو ڕۆژە دەترسم منیش هێزی ویکیم نەمێنێت). Tessla (وتووێژ)١١:٠٧، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    @Tessla: بیر لەوە بکەینەوە، ھەر ئەو کاتە چەند سەد وتاری ھەڵبژێردراومان دەبوو چونکە ئەو کاتە بەکاربەر زۆر زیاتر بوون تا ئێستا. ئینجا ویکیپیدیای ئەو کاتە و ئێستا فەرقی زۆرە. ئێستا بەکاربەر ھەر ماندوو نابێت و بە گووگڵ تڕانزلەیت وتار وەردەگێڕێت کەچی ئەو کاتە ھیچ شتێکی وا و ئاسانکارییەکی وا نەکرابوو. ئێستا بە حەفتەیەک ١٠٠ وتار دەنووسرێت و بڵاودەکرێتەوە. بە چاوتروکانێک وتاری ھەڵبژێردراومان بۆ دروست دەبێت. واتا ئێستا ئاسانکاریی زۆر ھەیە و کردنی ئەو پەنجا وتارە بە سەد بۆ ئەم سەردەمەی ئێستا کارێکی گران نییە و بڕوا ناکەم ساڵێکی پێ بچێت. ھەڵبەت من تەنیا بۆچوونی خۆم دەربڕیوە و چی بە باش دەزانن ئەوە بکەن. ⇐ئارام وتووێژ💭١٤:٥٨، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    @Aram: دەی ئەوەتا کاکە ئارام، خۆشت دەڵێیت گریمان ساڵێکی پێ بچێت، گەر ئێمە ئەم پڕۆژەیە وا لێ بکەین، ئەوا ٥٤ وتاری هەڵبژێردراو لەماوەی ساڵێکە لە پەڕەی دەستپێک دەبن و دەگۆڕدرێن بۆ ئەو پەنجا وتارە نوێیەی لەماوەی ئەم یەک ساڵە دروستمان کردوون. واتا هەر لەماوەی ئەم ساڵەدا وتارە نوێییەکانیش دائەنرێن، گەر چەقاین و وتاری نوێمان نەبوو، ئەوا کۆنەکان دائەنرێتەوە تا دانەیەکی نوێ دروست دەکرێت. باوەر ناکەم کێشەبێت ئەمە بەڕاستی. (دەزانم تەنھا ڕای خۆتە، بەڵام بەگشتپرسی شتەکە بچێت بەڕێوە خۆشترە، و هەڵبەت مافی ئەوەم هەیە بۆ کەمێکیش بێت بتوانم ڕازیت بکەم کەمێک لەگەڵمان بیت بۆ بەڕێوەچوونی ئەم پێشنیارە). Tessla (وتووێژ)١٥:٠٥، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    @Aram بەڕاستی نوسینی وتارە زانستییەکان زۆر زەحمەترە لە وەرگێڕانی وتارێکی فیلم، بەڕای من بۆ هەمووکەسێک کە لە ویکیپیدیایە، گەر تۆ لەبەشی کۆمپیوتەریت وتارێک وەربگێڕە کە باسی کۆمپیوتەر دەکات و ئەوانەی دیکەش وەک ئەمە، من وەکو خۆم وەرگێڕی فیلمم لە پەیجێک لێرەش فیلم وەردەگێڕم، گەر ئێمە لە ئێستاوە ئەم کارە ئەنجام بدەین ئەوا باشتر دەبین، بەڵام لە کۆنەوە هەر گرینگی دراوە بە فیلم، بۆیە ئاوها دواکەوتووە Agent aro (لێدوان) ‏١٧:١٤، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    ----
ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


 کرا Tessla (وتووێژ) ‏١٦:٤٨، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سەری داتابۆکس

سڵاو @Aram ، @Agent aro ، @Gejeluk ، @Sakura emad ، @Kurd2021 ، وە ئەوانی تریش. پێم باشە کە سەری داتابۆکس ڕەنگی لەسەر نەمێنێت، و بەشێوەیەکی ساددە دەربکەوێت، ئاوا جوانییەکی زۆرتر بە وتارەکە دەدات بەڕای من. ڕای ئێوە چییە لەسەری لادانی ڕەنگەکە. Tessla (وتووێژ)١٤:١٧، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Tesslaئەو رەنگەی سەر ناونیشانی وتارەکە پێم وایە خراپ نییە و جوانە. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٤:٤٦، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: دەزانم خراپ نییە، بەڵام نازانم وک بڵێی جوانترە بۆکسی زانیاریدان هەموویان یەک بن، نەک هەنێکی ڕەنگی نەبێت و هەنێکی هەیبێت. بۆیە دەڵێم هەمووی ساددە بن جوانترە. Tessla (وتووێژ)١٤:٥٨، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla خۆی ناوەکە دەکەوێتە ناو چوارچێوەکەوە بۆیە جوانیەکەی پێی دەبەخشێت ئەگەر بچێتە دەرەوەی چوارچێوەکە لەوەیە جوان نەبێت،بەلام لەگەڵ ئەوەش ئەگەر هەمویان یەک بن ئەوە خراپ نییە. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٦:٠٥، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: گەر بزانم ناوەکە دەچێتە دەرەوەی چوارچێوەکە، ئەوا منیش پێم جوان نەدەبوو، بەڵام هەڵە نەبم لە چوارچێوەکە دەرناچێت. ئەوەیان کاک ئارام دەیزانێت، و ڕەنگە دواتر لێدوانی خۆی بدات. Tessla (وتووێژ)١٦:٠٧، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla داتا بۆکسەکان، ئەوانەی ڕەنگیان لەسەرە هی ویکیدراوە، گەر بۆلسی ویکیدراو نەهێڵرێت، ئەوا ئەو کێشەیە نامێنێت Agent aro (لێدوان) ‏١٧:١٨، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla بەس وەڵای زۆر جوانە، هەقە هەر بیکەین بە یاسا بۆ سندوقی هەموو وتارێک دابنرێت Agent aro (لێدوان) ‏١٧:٢٠، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Agent aro: لە قسەکەی سەرەوەت تێنەگەیشتم ڕاستییەکەی. بەس نابێت بکرێت بە یاسا، چونکە بۆ وتاری باش و وتاری هەڵبژێردراو نابێت داتابۆکس بەکاربەرین، شتێکی جوان نابێت بۆ کێش و باڵی وتارەکە. Tessla (وتووێژ)١٧:٢٧، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
خۆزگە ئەم باسانە لە جێگەی دروستی خۆیان (وتووێژی داڕێژە:Databox) دەکران. گەر ویستتان ڕەنگەکە لادەن، بانگم بکەن. ⇐ئارام وتووێژ💭٢٠:٢٢، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla گەر ئەوەی تۆ دەیڵێیت گەر بۆ داتا بۆکس بێت لەگەڵتم، بەڵام گەر بۆ بۆکسی زانیاری بێت من ڕازی نیم Agent aro (لێدوان) ‏٢٠:٢٥، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Agent aro: ئەوەی من دەیڵێم پەیوەندی تەنھا بە داتابۆکس هەیە، نەک بۆکسەکانی تر. Tessla (وتووێژ)٢٠:٣١، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پشتگیەیت دەکەم @Tessla، هەندێک جاریش وشە ڕەنگ کراوەکان لە ناوەڕاستدا ناوەستێت دێتە لای دەستە ڕاست، تکایە ئەوەش چاک بکەن Agent aro (لێدوان) ‏٢٢:١١، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس بۆ لێدوانەکان، ئەوانە کاک ئارام دەیزانیت. @Aram: کاکە ئەوە Kurd2021یش دەڵێت شتێکی خراپ نییە، واتا پێی باشە، هەروەها Aroش دەڵێت لەگەڵتانم. جا ئەگەر بتوانیت ڕەنگەکە لابدەیت باشەبێت. لەشت ساغ. Tessla (وتووێژ)٠٨:٣٥، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کرائارام وتووێژ💭١٣:٥١، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


ڕێنماییی کاتی بارکردنی پەڕگە لە ویکیمیدیا کۆمنز

سڵاو لە @Calak، Kushared، Pirehelokan، Tessla، Sakura emad، و Serchia:، و لە @-Haryad: و @Épine: کە تاکە دوو بەکارھێنەرن بەشدارییان لە بەکوردیکردنی پەڕگە:Licensing tutorial ckb.jpg کردووە. ویستم بڵێم کە ئەمڕۆ ڕێنمایییەکانی جادووگەری بارکردنی کۆمنزم دانا و ئێستا کاتێک لە ئێرە پەڕگەیەک بار دەکەیت، ڕێنمایییەکان بە کوردی پیشان دەدرێت. پەڕگە:Licensing tutorial ckb.svg پەڕگە نوێیەکەیە. ئێوەم تەنیا بۆ ئەوە بانگ کرد تا پێم بڵێن کە دەتانەوێ چی بە چی بگۆڕین چونکە ھەر من پەڕگەکەم بە پاشگری ai لایە و بەداخەوەش ناتوانین لە کۆمنز دای نێین. ئەوەتان لەبیر نەچێت کە دەقەکانی نێو پەڕگەکە دەستکاری ناکرێ (مەگەر لە سەرەتاوە دەستکاریی بکەیتەوە) چونکە لەبەر کێشەی ڕێندەرکردن دەبایە ئیللا و بیللا دەقەکانم بکردایەتە شەیپ. ئەم کێشەیە لە عەرەبی و فارسییەکەش ھەیە. بۆ ئێستا شێوازی ئەمیریمان داناوە کە بەڕاستی زۆر بچووکە و ئاسان ناخوێنرێتەوە. بیکەین بە چی؟ وەرگێڕانەکان ھەر ئەوانەی پەڕگە کۆنەکەیە، بەس یەک تۆز گۆڕانکاریی بچووکم تێیدا کردووە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭٢٢:٥٧، ٢٥ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Halbast1: تۆش سێ ساڵ پێش ئێستا لەسەر پەڕەی لێدوانەکەم و لێرە داوای ھەمان شتت کرد. باوەڕ بکە لەو کاتەوە وێنەکە لەسەر شاشەی کۆمپیوتەرەکەم بووە، بەس ئەمڕۆ توانیومە خەریکی بم. :) ⇐ئارام وتووێژ💭٢٣:٣٨، ٢٥ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram:، دەست خۆش ئارام. پەڕگەکە جوانە. دوو شت. یەک، بڕێک وشە وەک نەرمامێرەکان، کۆمیکەکان، تەلەڤزیۆنییەکان و... وەھا دیارە دەڵێی مەودایەک کەوتووەتە نێوان ە و کانەکە (کۆمیکە کان، نەرمامێرە کان و...). ئیتر نازانم ئەوە فۆنتەکە وەھای لێ دەکا یان سپەیسە. دوو، لە سەرەتای نووسراوەکەدا نووسراوە بە ھاوبەشیپێکردنی ئیشەکانت... ناکرێ ھەر بنووسین بە ھاوبەشکردنی ئیشەکانت؟ ھەر ئەو مەعنایە نادات؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٣:٤٦، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: زۆر سپاس! بۆ یەکەم تێبینیت، دروستە و بگرە ئەو وشانەشی کە بە «کە» دەست پێ دەکەن، وا دیارن کە دوو سێ بۆشایییان لە بەردەم بێ، بەس وەڵا ئەو کێشەیە ھینی ئەمیری خۆیەتی و زیاتر لە یەک بۆشاییم دانەناوە. بۆ دووەمیش بەرێوەڵا، بۆ ناکرێ، بەسەر چاو و دەیگۆڕم. بۆ فۆنتەکە بەڕاستی دەبێ بیگۆڕین. پێشنیاری چی دەکەن؟ بە ڕای من شتێ باشە کە پێچاوپێچ بە نووسینەکان نەکات و شتێکی گۆشە ڕێک بێت تا بتوانرێ بخوێنرێتەوە و بێجگە لەوەش دەبێ مۆڵەتەکەی ئازاد بێ تا بتوانین بەکاری بێنین. نازانم، من خۆم Adobe Arabic یان Noto Kufi Arabic پێشنیار دەکەم. ئێوە چی دەڵێن؟ ئینجا سپاسیش بۆ گرنگیدانتان بەم باسە! ⇐ئارام وتووێژ💭١٧:٤٨، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aram وابزانم فۆنتەکانی گووگڵ فۆنتس ھەموویان ئازادن. ئەتوانین ئەوانە بەکاربھێنین. —ھەڵبەست (لێدوان)١٢:١٨، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]